بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "شاهین مستەفایۆف" Shahin Mustafayev ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران بە ئاماژە بەویە کە وەڕێخرانی کۆریدۆری وزەی باکوور_ باشوور، هاوکارییەکان لە گۆڕەپانی وزە پەرە پێ دەدات، وتیشی ئێستاکە هەل و دەرفەتەکانی وەڕێخستنی کۆریدۆری وزەی کۆماری ئازەربایجان _ڕووسیا_ ئێران "باکوور_ باشوور" خەریکی لێک درانەوەیە.
"مستەفایۆف" هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ساڵی ٢٠١٨، زیاتر لە ١٢١ ملوێن کیلۆوات کاژێر کارەبا لە کۆماری ئازەربایجانەوە هەناردە کراوە بۆ ڕووسیا و زیاتر لە ٧٦ ملوێن کیلۆوات کاژێر کارەبا لە ڕووسیاوە هاوردە کراوە، وتی: ئۆپەراسیۆنی سیستەمی ڕووسیا، کۆمپانیای کارەبای "ڕۆزتی"ی کۆماری ئازەربایجان و کۆمپانیای بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەم هێنان، گواستنەوە و بڵاو کردنەوەی هێزی کارەبای ئێران "تەوانیر" بەشێک لەو ڕێککەوتنە دێنە ئەژمار.
........
340